ئانتونیو گوترێش : غەزە بووەتە کوشتارگە
نیسان 09, 2025 17:12 Asia/Tehran
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کەرتی غەزەی بە کوشتارگە ڕاگەیاند و وتی خەڵکەکەی بە بێ خوراک دەرمان و سووتەمەنین
ئانتونیو گوترێش خوازیاری ئاگربڕی هەمیشەیی ئازادی گیراوەکان و دەسڕاگەیشتنی یارمەتی مڕوڤانە بوو. گوترش جەختی کرد کە ئیسرائیل وەک دەسەڵاتێکی داگیرکەر بە پێی یاسا و ڕێسای نێونەتەەوەیی ئەرکمەندە بە دابینی پێداویستیەکانی خەڵک . بەڵام هیچکام لەو ئەرکانەی بە جێی نەهێناوە . هەروەها یارمەتیە مروییەکان لە پشت سنوورەکاندا ماونەتەوە و ڕەوتی ناردنیان بە کردەوە ڕاگیراوە .