توند بوونی بارگرژی نێوان چین و ئەمریکا
بارگرژی بازەرگانی نێوان چین و ئەمریکا جارێکی دیکە توند بووەتەوە و بڕیاری حکومەتی تڕەمپ لەمەڕ بەکارهێنانی باجی گومروکی 104 لەسەد لە سەر هەموو کاڵا هاوردەییەکان لە چینەوە کاردانەوەی توندی چینی بەدواوە بوو .
لین جیان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی چین وتی : ئەمریکا درێژە ئەداتە کەڵک وەرگرتنی خراپ لە باجەکان بۆ گوشار خستنە سەر چین . چین بە توندی نەیاری ئەو پرسەیە و هیچکات وەها مڵهوڕی و زۆر بێژیەک قەبووڵ ناکات و ئامادەی هەنگاو هەڵگرتنی بەرانبەر و کاریگەرە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی نیشتمانی خۆی . نووسینگەی زانیاریگەیاندنی ئەنجومەنی حکومەتی چین ڕاپوڕتێکی بە سەردێڕی هەڵوێستی چین لە حاند هێندێک پرسی هاوپەیوەند بە پەیوەندی ئابووری و بازەرگانی چین و ئەمریکا بڵاو کردەوە . بە پێی ڕاپوڕتی ئەو مێدیا چینیە . ئەو بەڵگە لە حاڵێکدا بڵاو بووەوە کە پەرەسەندنی یەکلایەنە خوازی لە ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرچاو بەریگرتووە بە هاوکاری ئاسایی ئابووری و بازەرگانی نێوان دوو وڵات .