نیسان 10, 2025 17:10 Asia/Tehran
  • هۆشداری دانی ئەوروپا بە ترامپ لە بارەی بەرنگاربونەوەی باجی گومڕکی ئەمریکا

یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند کە لە کاردانەوە بە هەڵپەساردنی نەوەد ڕۆژەی باجی گومڕکی ئەمریکا ، کاروکردەی توڵە ئەستینانەی تیجاری خۆی بە شێوەی کاتیی ڕادەگرێت.

"ئورسولافون درلاین" جەختی کرد لە ئەگەریی بێ ئەنجام بوونی وتووێژەکان، ئەم کاروکردانە جێبەجێ دەکرێن. کارە بەراییەکان بۆ داڕشتنی هەگبەی دوایی هەروا بەردەوامە وهەربەوجۆرە کە پیشتریش وتوومانە، هەموو بژاردەکان هەروا لە سەر میزدایە. ئەم بڕیارە دوای ئەوە گیرا کە ترامپ باجە گومرکیە تازەکانی بەسەر کاڵا چینیەکان ڕاگەیاند وبۆ وڵاتانی ترهەڵپەساردنی نەوەد ڕۆژەی دیاری کرد. یەکێتی ئەوروپا یش جەختی کرد ئەم هەڵپەساردنە ، دەرفەتێکە بۆ دانوستان نە پاشەکشە کردن. 

سەرپەیڤ