نیسان 11, 2025 16:50 Asia/Tehran
  • گاردیەن : ئەمریکا ئیعتباری پێشووی نەماوە

ڕۆژنامەی بریتانیایی گاردیەن نووسی : ڕەفتاری پێشبینی نەکراوی دوناڵد تڕەمپ و گوڕانکاری لەناو لە سیاستەکانی ناوبراو ، نیشاندەری دابەزینی ئیعتباری جیهانی ئەمریکایە.

 ڕۆژنامەی گاردیەن  جەختی کرد  کە یەکێتیی ئوروپا دەبێ  لەو دەرفەتە کەڵک وەربگرێت و ڕوڵی    بەڕێوەبەرایەتی   لە جیهانی  دوای  ئەمریکا  لە ئەستو  بگرێت . گاردیەن  وێڕای  ئاماژە بە  هەڵبەزین و دابەزینی  توندی  بازاڕە داراییەکان  بە دوای  بڕیارەکانی دوناڵد تڕەمپ   نووسی  ئەو ڕووداوگەلە  تەنیا بۆ هێندێکی  تایبەت  قازانجی  دەبێت . پەیامی تڕەمپ  لە تۆڕی کومەڵایەتیەکەی لەمەڕ"  کاتی شیاو بۆ کڕین " و پاشەکشێ دوایی ئەو  لە  بڕیاری  باج و گوومرک وێنەی   ئاشکرای   سەرلەشێواوی  سیاسەتی  ئابووری  ئەمریکاییە . ئەو  لێکدانەوەیە  وشداری  ئەدات   کە ئورپا  لە باتی  پشت بەستن بە ئەمریکا  لە بارستا و توانایی  ئابووری و سیاسی خۆی کەڵک وەردەگرێت و لە بوارگەلێکی  وەکوو   تەکنولوژچیای  پاک  و سیاسەتنانەوەی  ئابووری  پێشەنگ دەبێت لە کوتاییدا   گاردیەن  وەبیری  هێنایەوە  :  جیهان  پێویستی  بە ئەلتێرناتیوی  پاوە جێی و متمانە پێکراو  هەیە و ئوروپا دەبێ   ئامادەی  دەور گێڕان لەو بوارەدا  بێت .

سەرپەیڤ