یونسکۆبڕیارنامەیەکی تازەی لە لاگری وپشتیوانی کردن لە غەززە پەسەنکرد
ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوی ڕاهێنان، زانستی وفەرهەمگی نەتەوە یەکگرتووەکان یونسکۆ لە ڕەوتی ٢٢١مین خۆلی دانیشتنەکانی خۆی لە پاریس ، بڕیارنایەکەی تازەی لەژێر ناوی" کارتێکەری وشوێنهاتەکانی دۆخی ئێستاکە لە کەرتی غەززە" پەسەن کرد کە لەسەر داکۆکی وپشتیوانی خێرالەخەڵکی غەززە وشەرمەزارکردنی توندی کاروکردەی " ئیسرائیل" پیداگری دەکات.
ئەم بڕیارنامەیە خوازیاری جێبەجێکرانی بەرنامەی یارمەتی نائاسایی لەغەززە بوو وبەشێوەی دیاریکردو پەلاماری بەئەنقەست ئەکاتە سەر قوتابین ، مامۆستایان ، پەیامنێران ،کارمەندانی ڕێکخراوی نەتەوەکان وهەروەها ڕۆخانی بەربڵاوی ژێرخانەکان، دامەزراوە کانی ڕاهێنان وشوێنە فەرهەنگی ومێژووییەکان لەلایەن ڕژێمی داگیرکەری شەرمەزار کردووە.
وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بە پیشوازی کردن لەم بڕیارە ، ڕایگەیاند کە ئەم کارە هەنگاوێکی گرینگە لە سەروبەندی داکۆکی وپشتیوانی کردن لە مافی خەڵکی فەلەستین لە بەشە هاوپێوەندەکان بە یونسکۆ، وپیشاندەری توانایی کۆمەڵگەی جیهانی بۆجێبەجێ کردنی بەرپرسایەتیەکانی خۆی لە هەمبەر دەستدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنیستی.