نیسان 16, 2025 17:45 Asia/Tehran
  • ئەمریکا هەموو بوودجەی ناتۆ دەبڕێت

حکومەتی ئەمریکا خەریکی لێکدانەوەی بوودجەی پێشنیارییە کە ئەگەر پەسەن بکرێت "نزیکەی هەموو ئەو پارەیەی کە بۆ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان تەرخان دەکرێت، لەنێویاندا نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆ" کەمدەکاتەوە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن بە ڕاپوڕتی  دوو بەرپرسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، پلانەکە بریتییە لە کەمکردنەوەی  لە سەتا پەنجای  بودجەی وەزارەتی دەرەوە و سنووردارکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاشتیپارێزی و بڕینی یارمەتییە مرۆییەکان و بەرنامە تەندروستییە جیهانییەکان. هێشتا ڕوون نییە کە ئایا مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ ئەم پلانە دایە یان نا. حکومەتی ترەمپ چەندین جار فشاری خستووەتە سەر ئەندامانی ناتۆ بۆ زیادکردنی خەرجییە سەربازییەکانیان و ڕایگەیاندووە، ئەو بارە  داراییەی بەسەر ئەمریکادا سەپێنراوە بە بەراورد لەگەڵ ئەندامانی دیکەی هاوپەیمانی سەربازی نا گونجێ .

سەرپەیڤ