نیسان 23, 2025 14:04 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنەوە لە نیوجرسی لە ئەمریکا؛ هەزاران کەس ئاوارە بوون

دوابەدوای ئاگرکەوتنەوە لە بەشێک لە دارستانی ویلایەتی نیوجرسی ئەمریکا، بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوە چۆڵکردنی نزیکەی سێ هەزار دانیشتووی ناوچەیەکیان ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، ئاگرکەوتنەوەیەک لە چیاکانی  نیوجرسی بووەتە هۆی چۆڵکردنی  هەندێک ناوچەی ئەو ویلایەتە. هەروەها   ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی نیوجرسی ڕایگەیاند کە زیاتر لە هەزار و ٣٠٠  بینا  بەرکەوتەی ئاگرەکە بوون و نزیکەی ٣ هەزار بەشی دانیشتووی ئەو ویلایەتە چۆڵکراون. هەروەها لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە ، کارەبا ی نزیکەی ٢٥ هەزار  کەس  پچڕا بۆ وێنە  کارەبای هەزاران کەس لە شاری بارنیگات  پچڕا. بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی دارستانی  گرینوود زیاتر لە ٣٤.٢ کیلۆمەترلە  ناوچەکە لەناوچوون.

سەرپەیڤ