ناڕەزایەتیی٣٠٠کارمەندی گوگڵ بە هاوکاریی لەگەڵ رژیمی زایۆنی
نیسان 27, 2025 17:22 Asia/Tehran
زیاتر لە ٣٠٠کارمەندی کۆمپانیای "دیپ مایند" لە بەریتانیا ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر گرێبەستەکانی کۆمپانیای گوگڵ، لەگەڵ دامەزراوە ئاسایشییەکانی سەر بە رژیمی زایۆنی.
رۆژنامەی فاینەنشال تایمزی ئینگلیز ڕایگەیاند، ئەو کارە دوای ئەوە ئەنجامی گرت کە چەند ڕاپۆرێک بڵاو بۆوە لەبارەی فرۆشتنی خزمەتەکانی جۆرێکی تایبەت لە ئینتێرنێت واتە (cloud computing) و تەکنۆلۆژیای ژیریی دەسکرد بە وەزارەتی جەنگی رژیمی داگیرکەر.
بەرلەوەش گوگڵ ٢٨ کارمەندی خۆی لەبەر ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر گرێبەستی ئینتێرنێتیی cloud computing لەگەڵ رژیمی زایۆنی، دەرکردبوو. فەرمانبەرانی ناڕازیی ترسی ئەوەیان هەیە کە ئەو تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووە لە شەڕی ژینۆسایدی دژ بە خەڵکی غەززە، بەتایبەت لە پرۆسەی دیاریکرانی ئامانجگەلی سەربازی، کەڵکی لێ وەربگیردرێ.