مانگرتنی زیاتر لە 50 هەزار کرێکار لە لۆسانجلێس
نیسان 29, 2025 15:50 Asia/Tehran
مانگرتنی سەرانسەری زیاتر لە 50 هەزار کرێکار لە لۆسانجلێس ، ڕاژەکاری گشتیی لەو شارەی پەک خستووە.
بەرپرسانی سەندیکای کرێکاران ڕایانگەیاند کە ئەم مانگرتنە لە کاردانەوە بەرامبەر، بەئەنجام نەگەیشتنی دانوستان لەگەڵ بەڵێندەران لەسەر واژۆکردنی گرێبەستی تازە لە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستی پێشوو لە مارسی ڕابردوو، هاتۆتە ئاراوە. زیاتر لە 55 هەزار کرێکار ئەندامی ئەو سەندیکایەن ولە بواری جۆراوجۆر چالاکن. یەکێک لە بەرپرسانی ئەم سەندیکایە ڕایگەیاندووە کە ئەم کرێکارانە ئەرکی راپەڕاندنی قەیرانە یەک لە دوای یەکەکانی لۆس ئانجلێس، بریتی لە ئاگرکەوتنەوە تا قەیرانە تەندروستی و کۆمەڵایەتییەکانیان لەئەستۆ بووە و شایانی رێزلێنانن .