مانگرتنی زیاتر لە 50 هەزار کرێکار لە لۆسانجلێس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i438373-مانگرتنی_زیاتر_لە_50_هەزار_کرێکار_لە_لۆسانجلێس
مانگرتنی سەرانسەری زیاتر لە 50 هەزار کرێکار لە لۆسانجلێس ، ڕاژەکاری گشتیی لەو شارەی پەک خستووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 29, 2025 12:20 Asia/Tehran
  • مانگرتنی زیاتر لە 50 هەزار کرێکار لە لۆسانجلێس

مانگرتنی سەرانسەری زیاتر لە 50 هەزار کرێکار لە لۆسانجلێس ، ڕاژەکاری گشتیی لەو شارەی پەک خستووە.

بەرپرسانی سەندیکای کرێکاران ڕایانگەیاند کە ئەم مانگرتنە لە کاردانەوە بەرامبەر، بەئەنجام نەگەیشتنی دانوستان لەگەڵ بەڵێندەران لەسەر واژۆکردنی گرێبەستی تازە لە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستی پێشوو لە مارسی ڕابردوو، هاتۆتە ئاراوە. زیاتر لە 55 هەزار کرێکار ئەندامی ئەو سەندیکایەن ولە بواری جۆراوجۆر چالاکن. یەکێک لە بەرپرسانی ئەم سەندیکایە ڕایگەیاندووە کە ئەم کرێکارانە ئەرکی راپەڕاندنی قەیرانە یەک لە دوای یەکەکانی لۆس ئانجلێس، بریتی لە ئاگرکەوتنەوە تا قەیرانە تەندروستی و کۆمەڵایەتییەکانیان لەئەستۆ بووە و شایانی رێزلێنانن .