پووتین: ئامادەی وتووێژین لەگەڵ ئوکراین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i438722-پووتین_ئامادەی_وتووێژین_لەگەڵ_ئوکراین
سەرۆک کۆماری ڕووسیا پێشنیاری داوە وتووێژی راستەوخۆ لەگەڵ ئوکراین سەبارەت بە ئاشتی بەڕێوەبچێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 11, 2025 11:13 Asia/Tehran
  • پووتین: ئامادەی وتووێژین لەگەڵ ئوکراین

سەرۆک کۆماری ڕووسیا پێشنیاری داوە وتووێژی راستەوخۆ لەگەڵ ئوکراین سەبارەت بە ئاشتی بەڕێوەبچێ.

ڤیلادیمیر پوتین وتوویەتی: ئەوە ڕووسیا نەبوو کە دانوستانەکانی ساڵی ٢٠٢٢ی ڕاگرت، بەڵکوو کییەف بوو. بەم حاڵەشەوە ئێمە پێشنیار دەدەین کە کییەف بە بێ هیچ پێشمەرجێک دانوستانی راستەوخۆ دەست پێبکاتەوە. سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: ئێمە لەم وتووێژاندا دەتوانین سەبارەت بە ئاگربەسێکی تازە ڕێککەوین. پوتین بە ئاماژە بەوەی کە ڕووسیا بەجاران دەسپێشخەری هەبووە بۆ ئاگربەس، راشیگەیاند کە کاربەدەستانی کییەف وەڵامی هیچکام لە پێشنیارەکانی ئاگربەسیان نەداوەتەوە.