تووڕەیی پەرلەمانی ئینگلیز لە جەنایەتەکان لە غەزە
پەرلەمانتارانی بەریتانیا لە کۆبوونەوەیەکدا که بە تەوەری لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی مرۆیی غەززە بەڕێوەچوو، بە ڕاشکاوی ڕژێمی زایۆنیستیان بە ئەنجامدانی تاوان و گەمارۆدانی خەڵکی مەدەنی و بەکارهێنانی برسێتی وەک چەکی شەڕ تۆمەتبار کرد و سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژیمەیان بە "ڕەگەزپەرست و دڕندە" ناوبرد.
لەم دیدارەدا کە بە ئامادە بوونی هەمیش فالکۆنەر، جێگری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا ئا بەڕێوە چوو، نوێنەرانی پارتە جۆربەجۆرەکان لەوان پارتی پارێزکاران، لیبراڵ دیموکراتەکان، پارتی نیشتمانی سکۆتلەندا و تەنانەت پارتی دەسەڵاتداری کرێکار، بە توندی وشداریان دا سەبارەت بە درێژەی گەمارۆدانی غەززە و کەمتەرخەمی حکومەتی زایۆنیستی بەرامبەر بە بنەمای مرۆیی و یاسا نێودەوڵەتییەکان . سارائیسمیت، پەرلەمانتاری پارتی کرێکاران، بە ئاماژەدان بەوەی کە گەمارۆدانی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە ، هەزاران منداڵی خستووەتە بەر مەترسی مردنی پێشوەختە، پرسیاری ئەوەی کرد: ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە کە ئینگلیز لانیکەم سزاکان و وەستاندنی فرۆشتنی چەک لێکبداتەوە؟ "ئایا دەبێ منداڵان باجی بێهەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بدەن؟"