بۆرێل: ئەمریکا ئیتر هاوپەیمانی ئەورووپا نییە
May 15, 2025 18:00 Asia/Tehran
ڕێکخەری پێشووی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بە ئاماژە بە مەترسییە ڕوولەپەڕەکانی سەرچاوەگرتوو لە سیاسەتی پاوانخوازانەی دۆناڵد ترەمپ ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئەمریکا ئیتر هاوپەیمانی ئەورووپا نییە و پێشنیاری دا هاوپەیمانییەکی تازە لە وڵاتانی هاوبیروڕا بە ناوی گرووپی شەش بەبێ بەشداری واشینگتۆن پێکبێت.
جۆزێف بۆرێل لە وتارێکدا ئەمریکای لە ئاراستەی پاوانخوازی و مەترسییەک لەسەر سیستەمی دیموکراسییانەی ئەورووپا زانی و خوازیاری سەربەخۆیی ستراتیژیی ئەورووپا لە بواری بەرگری، تەکنەلۆژیا و هەروەها پێوەندی نێودەوڵەتیدا بوو. ناوبراو جەختیشی کردەوە کە ئەورووپا دەبێ پێوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی هاوبیروڕای خۆی بەهێزتر بکات، بەسراوەبوونی خۆی بە ئەمریکا کەم کاتەوە و ڕۆڵێکی جیهانی سەربەخۆتر بگێڕێت.