May 17, 2025 17:03 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی جیدی چوونەدەری هێزەکانی ئەمریکایی لە ئوروپا

باڵوێزی ئەمریکا لە هاوپەیمانی سەربازی ناتۆ باسی لێکدانەوەی پێشنیارەکانی چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە ئوروپا لە کۆتایی ئەمسالی زایینی کرد .

 مەتیو ویتاکر   باڵوێزی ئەمریکا لە ناتو وتی  ئەو وڵاتە خەریکی ئامادە بوون بۆ چوون بۆ ناو  باسگەلی هاوپەیوەند بە چوونەدەری  هێزەکانی لە ئوروپایە . ناوبراو وتی   پێشنیارەکان بۆ چوونەدەری  دەیان هەزار  هێزی ئەمریکی  لەوکیشوه ره لە کوتاییەکانی   ساڵی 2025 لێکدەدرێتەوە .   تڕەمپ بە جاران ڕەخنەی گرتووە لە وڵاتانی  ئەندامی ناتو لەبەر  دەست نەگەیشتنیان بە ئامانجی  تێچووەکانی بەرگری  لانیکەم   لە  سەتا دووی  بەرهەمهێنانی  ناخالسی ناوخۆیی  و ڕایگەیاندووە  کە ئەو دوخە  بارێکی  نادادگەرانەی لە ئەستۆی  ئەمریکا داناوە  ئەو کاربەدەستە ئەمریکیە هەروەها وێڕای ئاماژە  بە دانیشتنی ناتو  لە لاهەی هوڵەند لە مانگی ژوئەن  وتیشی  بێ گومان دوای ئەو دانیشتنە   ئێمە وتووێژەکانمان  لە کوتاییەکانی    ئەم ساڵی زایینی   دەس پێ دەکەین هەموو هاوپەیمانەکانی  ئێمە  ئامادەی  ئەنجامدانی ئەو کارەن .

سەرپەیڤ