تەقەکران لە ڕۆژی یادکردنەوەی ئەمریکادا
May 27, 2025 13:18 Asia/Tehran
لە ئاکامی تەقەکران لە ڕۆژی یادکردنەوە لە ئەمریکادا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون.
تەقەکردنەکە لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێ و ڕەسمی ڕۆژی یادکردنەوە لە پارکێکی شاری فیلادلفیا ڕوویداوە. بەرپرسانی پۆلیس دەڵێن تا ئێستا هیچ تۆمەتبار و یان تۆمەتبارانێک لە پەیوەندی لەگەڵ ڕووداوەکەدا دەستگیر نەکراوە. لە کاتی ڕووداوەکەدا جەماوەرێکی زۆر لە پارکەکەدا بوون.