پاپا لێئۆ شەهید کرانی منداڵە فەلەستینییەکانی ئیدانە کرد و داوای ئاگربەسی کرد
May 28, 2025 14:36 Asia/Tehran
پاپا لێئۆ ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان شەهید کرانی منداڵە فەلەستینییەکانی ئیدانە کرد و داوای دامەزرانی ئاگربەس لە کەرتی غەززەی کرد .
پاپا لێئۆی چواردەهەم ، ئەمڕۆ وێڕای داواکاری لەسەر دامەزرانی ئاگربەس لە غەززە، داوای لە ڕژێمی زایۆنیستی کرد یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕەچاو بکات .
پاپا لە وتاردانی حەوتانەی دا لە مەیدانی سێنت پیتر وتی : لە کەرتی غەززە هاواری دڵتەزێنی دایک و باوکان کە تەرمی منداڵەکانیان لە ئامێز گرتووە دەگاتە ئاسمان، من جارێکی تر داوا دەکەم ، شەڕ کۆتایی پێ بهێنن، بە تەواوی ڕێزبگرن لە یاسا مرۆییەکان .
ناوبراو وتی ڕەوشی غەززە دڵتەزێن و جێی نیگەرانییە و داوای لە ڕژێمی زایۆنی کرد مۆڵەتی ئەوە بدات یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بگەنە کەرتی غەززە .