ئەمریکا هەناردەی ماتۆڕی جێت بۆ چینی هەڵپەسارد
May 29, 2025 17:11 Asia/Tehran
ئەمریکا هەناردەی ماتۆڕی جێت و تەکنولوژیای ئاسمانگەڕی بۆ چینی هەڵپەساردەوە
بە گوێرەی ڕاپوڕتی هەواڵدەریی ڕویترز ئەمریکا فروشی هێندێک تەکنولوژیای گرینگی بۆ چین بۆ وێنە تەکنولوژیای هاوپەیوەند بە ماتوڕی جێت بە کومپانیای هەوا فەزای حکومەتی چین COMAC هەڵپەسارد . ئەو کارە لە کاردانەوە بە بەرتەسکییەکانی ئەم دواییەی چین بو هەناردە کردنی مادەی کانگایی بە ئەمریکا بەدی هاتووە . باڵوێزخانەی چین لە واشنگتون ئەو کارەی ئەمریکای وەک کەڵک وەرگرتنی خراپ لە ناوەڕوکی ئاسایشی نیشتمانی و سەرکوتی ئابووری مەحکووم کردووە .