تووڕەیی خاوەنانی پیشەسازیی پۆڵای کەنەدا لە ترەمپ
حوزهیران 01, 2025 19:14 Asia/Tehran
باجەگومرکییەکانی ئەمدواییەی ترەمپ بۆتە هۆی تووڕەبوونی کەنەدییەکان.
زۆرکرانی ڕادەی باجی گومرکی هاوردە کردنی پۆڵا بۆ ئەمریکا بۆ نزیکەی ٥٠% لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە بۆتە هۆی تووڕەیی خاوەنانی ئەم پیشەیە لە کەنەدا و وشداریان داوە لە حاند دابەزینی کارەساتباری هەلی کار و پیشە، پەککەوتنی کارگەکان و هەروەها تێکشێوانی زنجیرەی ناردنە بازاڕی پۆڵای کەنەدایی.
کاترین کۆبدێن سەرۆکی ئەنجومەنی بەرهەمهێنەرانی پۆڵای کەنەدا وتی: باجی گومرکیی ٢٥%ی گەلێک ئەستەمە، بەڵام باجی گومرکیی ٥٠% ئیتر کارەساتە.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەیەکدا لە پێنسیلڤانیا وتی کە بۆ تووندتر کردنەوەی ئاگری شەڕە بازرگانییەکەی، باجی گومرکی لە سەر پۆڵا و ئالومینیۆم دووهێندە دەکات.