گەمیی "مادلین" فریشتەی ڕزگاریی منداڵانی برسی
حوزهیران 08, 2025 15:50 Asia/Tehran
گەمیی "مادلین" کە هەڵگری یارمەتیی مرۆڤدۆستانیە، سەفەرێکی مرۆڤدۆستانە بەڵام پڕمەترسیی بە بێ ئاوەڕدانەوە لە وشدارەکانی ڕژێمی زایۆنی بەرەو ئاوەکانی کەرتی غەززە دەست پێکردووە، تا پەیامی هاوخەمی و هیوا بگەیەنێتە خەڵکی لێقەوماو و ئازارچەشتووی ئەم ناوچەیە.
ئەم کەشتییە لە لایەن کۆمیتەی نێودەوڵەتی تایبەت بە هەڵگرتنی گەمارۆی سەر غەززە وەڕێخراوە و لە چوارچێوەی هاوپەیمانی کۆمەڵەکەشتیی ئازادیدا کاردەکات، ڕۆژی یەکشەممە ١ی ژوەنی ٢٠٢٥ لە بەندەرێکی باشووری ئیتالیا بەرەو کەرتی غەززە وەڕێکەوت. زیاتر لە ٢٠٠ ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا پاڵپشتیی خۆیان لەم گەمییە دەربڕیوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاندووە؛ ڕێگە نادات گەمیی مادلین بگاتە غەززە و هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر پێویست بکات پەنا بۆ هێز و هێرش دەبات.