حوزه‌یران 13, 2025 15:32 Asia/Tehran
  • داخرانی باڵوێزخانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە سەرانسەری جیهاندا

ڕژێمی زایۆنی هەموو باڵوێزخانە و بنکە دیپلۆماتیکەکانی خۆی لە سەرانسەری جیهاندا داخستووە.

باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لە سوید ڕایگەیاند ناوەندە دیپلۆماتیکەکانی بە هۆی ڕووداوەکانی ئەمڕۆ داخستووە و هیچ ڕاژەکارییەکی کۆنسوڵی جێبەجێ  ناکرێ. ئاماژە نەکراوە بە ماوەی داخرانی باڵوێزخانەکان.

هەروەها میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی باسی ڕاگیردرانی گەشتە ئاسمانییەکان بەرەو فەلەستینی داگیرکراو و داخرانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بن گۆریۆن لە تلاڤیڤیان کردووە.

ئەم بڕیارە دوابەدوای نیگەرانیی ئاسایشی سەرچاوەگرتوو لە کاردانەوەی سەربازیی شیمانەیی ئێران بە پەلامارەکانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی دراوە.

سەرپەیڤ