ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای: پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ئێران شەرمەزار دەکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i439676-ڕێکخراوی_هاوکاری_شانگهای_پەلامارەکانی_ڕژێمی_زایونی_بۆ_سەر_ئێران_شەرمەزار_دەکەین
ڕ ێکخراوی هاوکاری شانگهای بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆسەر ئێرانی بە توندی شەرمەزار کرد و نیگەرانی خوی لە پەرە سەندنی ئاڵوزییەکان لە ڕوژئاوای ئاسیا دەربڕی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 15, 2025 04:51 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای: پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ئێران شەرمەزار دەکەین

ڕ ێکخراوی هاوکاری شانگهای بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆسەر ئێرانی بە توندی شەرمەزار کرد و نیگەرانی خوی لە پەرە سەندنی ئاڵوزییەکان لە ڕوژئاوای ئاسیا دەربڕی.

 لەو  بەیاننامەیەدا هاتووە، وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای نیگەرانیی زۆری خۆیان لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی و هێرشە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ١٣ی  ژوئەنی ٢٠٢٥ (٢٣ی  جوزەردانی  ١٤٠٤) بە توندی ئیدانە کرد.  لە بەیاننامەکەی ڕێکخراوی شانگهای دا هاتووە کە ئەم جۆرە  دەستدرێژیکردنە  بۆسەر ئامانجە مەدەنییەکان لەوان ژێرخانی ئەتۆمی و وزە کە لە ئەنجامدا  بووەتە هۆی گیان لە دەسدانی  کەسانی بێ تاوان ، پێشێلکارییەکی ڕوونی پرەنسیپ و  یاسا نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە و هێرشکردنە سەر سەروەری ئێرانە. ئەم جۆرە پەلامارانە  ئاسایشی ناوچەکە و نێودەوڵەتی تێکدەدەن و لێکەوتەی جددی بۆ سە رئاشتی و سەقامگیری جیهانی دەبێت.