ته‌مووز 17, 2025 17:55 Asia/Tehran
  • رەخنەی ئانرۆوا لە درێژەی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی

کۆمیسێری گشتیی ئاژانسی فریاکەوتن و دۆزینەوەی هەلی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان(ئانرۆوا) رایگەیاند، ئەوەی وا لە غەززە ڕوو دەدا، بەواتای تیابردنی جیلێک و کێشەیەک لەبەردەم تەکوزیی جیهانییە.

"فیلیپ لازارینی" کۆمیسێری گشتیی ئانرۆوا، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی قووڵی لەمەڕ دۆخی کارەساتباری کەرتی غەززە، وتی: "لە غەززە، خێزان و گەڕەکەکان بەتەواوەتی لەناو دەچن و شایەتی تیاچوون و بڕانەوەی جیلێک بەتەواوەتین."

لازارینی لە درێژەی قسەکانیدا پێی داگرت، ئەوەی وا لە غەززە ڕوو دەدا، بەدەر لە کارەساتێکی مرۆییەو لەڕاستیدا، قەیرانێکی قووڵی بەردەم تەکوزیی جیهانی داڕێژراو لەسەر بنەمای یاساوڕێسا وپرەنسیپەکانی مافی مرۆیی بەئەژمار دێ.

لەلایەکی دیکەوە، "تام فیلچەر" یاریدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیانەش وشداریی دا لەحاند دۆخی کارەساتباری کەرتی غەززەو ڕایگەیاند، ئاستی برسێتی لەنێو منداڵانی ئەو ناوچە لە مانگی ژۆئەن گەیشتووەتە بانترین ڕێژەی لە دەسپێکی شەڕەوە. ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها وتی: سەرچاوە خۆراکییەکان لە غەززە ڕوو لە تەواو بوونەو کەسانێک کە بۆ دۆزینەوەی خواردەمەنی لەماڵ دەردەکەون، بەرەوڕووی مەترسیی تەقەو دەسڕێژی چەکدارانی زایۆنین و ئەو دۆخە، ژیانی هەزاران کەسی سیڤیلی بەرەوڕووی مەترسیی خێرا کردووە.

"شادی عوسمان" وتەبێژی یەکێتی ئوروپا لە فەلەستینیش بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەو یەکێتیە ڕێککەوتننامەیەکی لەگەڵ رژیمی زایۆنی لەسەر یارمەتیی گەیاندن بە غەززە، ئیمزا کردووە، ڕایگەیاند، بڕێکی زۆری یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناردن بۆ سەرتاسەری ناوچەکانی کەرتی غەززە ئامادەیە بەڵام رژیمی زایۆنی هێشتا ڕێگەی نەداوە ئەو یارمەتییانە ڕەوانە بکرێن.

"جۆزێپ بۆرێل" بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپاش وێڕای ڕەخنەگرتن لە ناکارامەیی ئەو یەکێتیە بۆ ناردنی یارمەتی بۆ خەڵکی غەززە هەروەها وتی: یەکێتی ئوروپا دەبێ بەئاشکرا لەبارەی پێشێلکرانی یاساوڕێساکانی مافی مرۆڤ لە غەززە لەلایەن رژیمی زایۆنی، هەڵوێست بگرێ.

سەرپەیڤ