وشدارە جیهانییەکان لە حاند کارەساتی مرۆیی لە غەززە و داخواز بۆ گەیشتنی خێرای یارمەتیی مرۆڤدۆستانە
دوا بە دوای تەشەنەی قەیرانی مرۆیی بێ وێنە لە کەرتی غەززە کۆمەڵگەی جیهانی وشداری داوە لە حاند کارەساتی مرۆیی و قات و قڕی بەربڵاو لە غەزەو داوای لە ڕژێمی داگیر کەر کرد تا ڕێگە بدات بە گەیشتنی خێرایی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بە غەزە.
ژان نۆیەل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند غەززە بەرەوڕووی بارودۆخی برسێتی و کاولکاری نالەبار بۆتەوە و مەترسی لە کیس چوونی دەرفەتی پێکهاتنی وڵاتی فەلەسین لە هەر کاتێکی دیکە زیاتر بووە .هەروەها وەزارەتی دەرەوەی کەنەداش بە شەرمەزار کردنی پەلاماری سەربازی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فەرمانبەران و ناوەندەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و کاروانەکانی بەرنامەی جیهانی خۆراک ئەو کردەوانەی بە قەبوڵ نەکراوە وەسف کرد و کوشت و کوشتاری ئەو فەلەسینیانەی کە لە دووی ئاو و خۆراکدان و زۆربەیشیان منداڵان شەرمەزار کرد. کەسپار ڤۆڵدکامپ وەزیری دەرەوەی هۆڵنداش وشداری دا لە حان لە مەترسی سەرهەڵدانی بەم زووانەی قات و قڕێی لە غەززە و داوای لە ڕژێمی داگیرکەر کردووە ئا ئەرک و ئەستۆگرییە مرۆییەکانی لەوان ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا بەجێ بێنێت و ڕێگا بدات بە هاتنە ناوەوەی یارمەتییەکان.یەکێتی ئەورووپا و ژاپۆنیش لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا جەختیان کرد لەسەر پێویستیی دامەزرانی ئاگربەسی خێرا و هەمیشەیی لە غەزە و بارودۆخی نالەباری مرۆیی لە کەرتی ڕۆژاوایان بە توندی شەرمەزار کرد. ناوەندی میدیایی حکوومەتی فەلەستین لە کەرتی غەززە پێشتر لە بەیاننامەیەکدا داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەموو وڵاتانی جیهان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و ناوەندە سیاسییەکانیش کرد تا بە چاودێری ڕاستەو خۆ و ڕاستینە ڕێگەگەلێکی ئەمن و هەمیشەیی بکەنەوە بۆ گوێزرانەوەی خۆراک و دەرمان بۆ کەرتی غەززە و پێش بگرن بە هەر چەشنە تەگەرە نانەوەی ڕژێمی داگیرکەر.ئانڕوایش داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی کردووە دەروازەکانی غەززە بکاتەوە و کۆتایی بێنێ بە گەمارۆدرانی غەززە تا ئەم ناوەندە بتوانێ ئەرک و ئەستۆگرییەکانی خۆی سەبارەت بە یارمەتیدانی خەڵکی لێقەوماوی غەززە لەوان یەک ملیۆن منداڵ بەجێ بێنێ.