پێداگریی ڕاپۆرتەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر بەردەوامیی جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
تهمووز 25, 2025 18:33 Asia/Tehran
ڕاپۆرتەری تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فەلەستینی داگیرکراو وتی: ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە شەڕی ژینۆساید بە کارەساتبارترین شێوە جێبەجێ دەکات.
"فرانجێسکا ئالبانیز" ڕاپۆرتەری تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری فەلەستینی داگیرکراو وتی: ئیستایش هەر باسی جێبەجێکردنی دادگەری یان سزادان سەبارەت بەو جەنایەتانەی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە دەیکات ، ناکرێ و ئەم ڕژێمە بەردەوامە لە جەنایەتەکانی خۆی لەم کەرتەدا.
ناوبراو وتیشی: ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە شەڕی ژینۆسایدی وەڕێخستووە. ئالبانیز، داوای لە ئینگلیز و هەروەها هەموو ئەو وڵاتانەی کە دەنگیان بەرامبەر بە دڕندەکاریی دژ بە فەلەستینییەکان بەرز کردەوە، بێنە مەیدانەوە بۆ سزادانی خێرای ئیسراییل.