ترەمپ فەرمانیباجی گومرکی تازە بۆ زیاتر لە ٦٠ وڵاتی واژۆ کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i440541-ترەمپ_فەرمانیباجی_گومرکی_تازە_بۆ_زیاتر_لە_٦٠_وڵاتی_واژۆ_کرد
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە واژۆ کردنی فەرمانێک باجی گومرکیی تازەی داسەپاندووە کە ڕێژەی لە نێوان سەدی ١٠ تا ٤١ دەبێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 01, 2025 14:15 Asia/Tehran
  • ترەمپ فەرمانیباجی گومرکی تازە بۆ زیاتر لە ٦٠ وڵاتی واژۆ کرد

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە واژۆ کردنی فەرمانێک باجی گومرکیی تازەی داسەپاندووە کە ڕێژەی لە نێوان سەدی ١٠ تا ٤١ دەبێ.

دۆناڵد ترەمپ هەروەها لە فەرمانێکی جیادا، باجی سەر ژمارێک کەلوپەلی تایبەتی هاوردە لە کەنەداوەی لە ٢٥% بەرز کردەوە بۆ ٣٥%. هەناردەی ژمارێک لە کۆمپانیا بازرگانییە گەورەکانی ئەمریکا بۆ ئەم وڵاتەیش لەوان ئۆسترالیا و ئینگلیز، لە چوارچێوەی باجی گومرکی ١٠% دیاری کراوە.  واشینگتۆن لە بەیاننامەیەکدا بە ناوی " گۆڕدرانی سەرلەنوێی ڕێژەی باجی بەرامبەر" لیستێکی پێکهاتوو لە نزیکەی ٦٩ هاوبەشی بازرگانیی خۆی بڵاو کردۆتەوە کە ڕادەی باجە گومرکییەکانیان گۆڕانی بە سەردا هاتووە.