ئاب 12, 2025 20:10 Asia/Tehran
  • لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای وەستانی کوشتارەکانی غەززە دەکات

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کۆمەڵکوژیی بە ئەنقەستی پەیامنێران لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوەی شەرمەزار کرد.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی خوازیاری هەنگاوی خێرای نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی کوشت و کوشتارەکان و لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ سەبارەت بە کوشتنی پەیامنێران لە غەززە بوو. ئەم ڕێکخراوەیە راشکاوانە ڕایگەیاندووە: ئەنەس شەریف پەیامنێری ئەلجەزیرە و هاوکارەکانی چاو و دەنگی غەززە بوون و سەرباری برسێتی و ماندوویەتی بوێرانە بەردەوامبوون لە ڕوماڵکردنی هەواڵەکانی غەززە. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە تا خێرا بێنە مەیدانەوە بۆ وەستاندنی ئەو کوشت و کوشتارە بەکۆمەڵەی کە ڕژێمی زایۆنی وەڕێخستووە. بە شەهیدبوونی پێنج پەیامنێری دیکە لە پەلاماری زایۆنییەکان بۆ سەر خێوەتی پەیامنێران لە دەوروبەری نەخۆشخانەی شیفا، ژماری پەیامنێرانی شەهید لەم کەرتە گەیشتە ٢٦٩ کەس. 

سەرپەیڤ