ئاب 24, 2025 18:45 Asia/Tehran
  • جرێمی کۆربین: ئینگلیز هاوبەشە لە جینۆسایدی زایۆنییەکان لە غەززە

سیاسەتوانی بەناوبانگی ئینگلیزی حکومەتئی ئەم وڵاتەی تۆمەتبار کرد بەوەی دەستی هەیە لەو جینۆسایدەی کە ڕژیمی زایۆنی لە کەرتی غەززە دەیکات.

"جرێمی کۆربین" لە پرێس کۆنفرانسی تایبەت بە ڕاگەیاندنی پارتی تازەی وتی کە پارتەکەی هەڵوێستێکی بەبڕشتانەی دژ بە نەژادپەرستی دەبێت. ناوبراو حکومەتی ئینگلیزی بە هاوبەشی ڕژێمی زایۆنی زانی لەو جینۆسایدەی لە کەرتی غەززە وەڕێخستووە و وتی کە بەنیازە بە بەرپاکردنی دادگەی غەززە لە لەندەن ، شایەتیدانی قوربانیان و بەڵگەکانی کارناسان کۆ بکاتەوە و بیروڕای گشتی لە ڕۆڵی بەریتانیا سەبارەت بە پاڵپشتی کردنی ڕژێمی زایۆنی ئاگادار بکاتەوە.

جرێمی کۆربین وتی: نابێ هیچ بۆمبێک بدرێ بە ئیسراییل تا دایبارێنێتە سەر غەززە. 

سەرپەیڤ