گرژیی لە ئەنجومەنی پیرانی مەکسیکدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i441176-گرژیی_لە_ئەنجومەنی_پیرانی_مەکسیکدا
هاوکات لەگەڵ خوێندرانی سرودی نیشتمانی، تێکەڵچوونی توند لە ئەنجومەنی پیرانی مەکسیک بە کوتان ولێدان و هاوارکردن ڕووی دا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 28, 2025 16:07 Asia/Tehran
  • گرژیی لە ئەنجومەنی پیرانی مەکسیکدا

هاوکات لەگەڵ خوێندرانی سرودی نیشتمانی، تێکەڵچوونی توند لە ئەنجومەنی پیرانی مەکسیک بە کوتان ولێدان و هاوارکردن ڕووی دا.

ئەم تێکەڵچوونە دوای باس وخواسی زۆر لە بارەی بەشداریی هێزە چەکدارە بیانیەکان لە مکسیک ڕووی دا.

"فرناندز نورونیا" سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی مەکسیک وتی: ڕۆژی هەینی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەڕێوەدەبات وپیشنیاری دەرکردنی " ئالخاندرو مورنو "ڕێبەری حزبی نەیار وسێ نوێنەری تر لەبەرئەم تێکەڵچوونە ، دەخاتەڕوو. مورنویش ئیدعای کرد کە سەرەتا فرناندزنورونیا مستی لەو داوە.