پێشانگای وێنە و مانگرتن لە هۆڵندا بۆ شەرمەزارکردنی جینۆسایدی غەززە
لە درێژەی داکۆکیی جیهانی لە غەززە، ژمارێک لە چالاکی ئاشتیخواز لە وێستگەی ناوەندیی مێترۆی پێتەختی هۆڵندا کۆبوونەوەیەکی بەربڵاویان وەڕێخست.
پێشانگایەکیش لە پێتەختی هۆڵندا بەرپا کرا کە وێنە و دیمەنی دڵتەزێنی کوشت و کوشتار، بۆردومان و کرانەئامانجی خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە لەلایەن سوپای داگیرکەری زایۆنی دەخستە بەرچاو، ئەمە جیا لە وێنە دڵتەزێنەکانی برسێتی و جینۆسایدە کە ئەم ڕژێمە دژ بە خەڵکی بێ تاوانی غەززە دەیکات.جیا لەو پێشانگایە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییانەی بەربڵاویش لە ئامستردام بەڕێوەچوو بۆ شەرمەزارکردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە و ناڕازییان خوازیاری وەستانی شەڕ و کۆتایی هاتنی گەمارۆی نایاسایی سەر کەرتی غەززە بوون و داوایان لە حکومەتی وڵاتەکەیشیان کرد کە هەنگاوی دیار و هەستپێکراو هەڵێنێ لە پێناو پچڕاندنی پێوەندییەکانی لەگەڵ ئەم ڕژێمە.