وشداری کۆریای باکوور بە مانۆڕە هاوبەشەکانی ئەمریکا، کۆریای باشوور و ژاپۆن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i441595-وشداری_کۆریای_باکوور_بە_مانۆڕە_هاوبەشەکانی_ئەمریکا_کۆریای_باشوور_و_ژاپۆن
کاربەدەستی باڵای کۆریای باکوور وشدارێکی توندی دا لەحاند ئەو مانۆڕە سەربازییانەی کە کۆریای باشوور، ئەمریکا و ژاپۆن پێکەوە و بە شێوەی هاوبەش بەڕێوەی دەبەن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2025 14:20 Asia/Tehran
  • وشداری کۆریای باکوور بە مانۆڕە هاوبەشەکانی ئەمریکا، کۆریای باشوور و ژاپۆن

کاربەدەستی باڵای کۆریای باکوور وشدارێکی توندی دا لەحاند ئەو مانۆڕە سەربازییانەی کە کۆریای باشوور، ئەمریکا و ژاپۆن پێکەوە و بە شێوەی هاوبەش بەڕێوەی دەبەن.

"کیم یو جونگ" وتی: ئەم شانۆ بێدەربەستانەیەی دەسەڵات کە ئەمریکا، ژاپۆن و کۆریای باشوور لە شوێنی هەڵەدا لەوان لە ناوچەکانی دەڤەری کۆماری دیموکراتیکی گەلی کۆریا دەیخەنە بەرچاو، بێ گومان دواهاتی نگەتیڤی دەبێ بۆیان. "پاک جونگ چوون" یەکێک لە کاربەدەستانی باڵای کۆریای باکووریش رایگەیاندووە: بێتوو هێزەکانی ئەم وڵاتانە لە ڕێگای مانۆڕە هاوبەشەکانیانەوە بەردەوام بن لە دەسەڵات نواندن، ئەوا کۆریای باکوور هەنگاوی بەرامبەری ئاشکراتر و بەهێزتر هەڵدەگرێ.