ئه‌یلوول 26, 2025 17:24 Asia/Tehran
  • نوێنەری چین خوازیاری باشکرانی بەڕێوەبەرایەتیی جیهانیی مافی مرۆڤ بوو

نوێنەری هەمیشەیی چین لە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی دووفاقیی رۆژاوا سەبارەت بە پرسی مافی مرۆڤ، خوازیاری باشترکرانی ئەو بارودۆخە بوو.

"چێن شو" لە شەستەمین دانیشتنی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ئاماژە بەوەی کە چەندلایەنخوازیی بەرەوڕووی هەڕەشەی جیددییە، وتی: پێویستە لایەنەکان لەڕێی چاکسازییەوە، ئاستی کارامەیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرز بکەنەوەو پرۆسەکان ئاسان بکەن و شەفافییەت بەهێز بکەن.

نوێنەری هەمیشەیی چین لەو دانیشتنەدا، پێنج پێشنیاری هێنایەئاراوە؛ یەکەم لەبەرچاوگرتنی ئەسڵی یەکسانی لە سەروەرییدا؛ دووەم؛ پێویستیی پێبەندبوون بە سەروەریی یاسای نێودەوڵەتی. سێیەم؛ پەیڕەوکردنی چەندلایەنخوازی، چوارەم؛ برەوپێدان بە تەوەرەبوونی مرۆڤ و پێنجەم؛ پێداگریی لەسەر بەتەوەرکرانی هەوڵ وهەنگاونانەکان.

سەرپەیڤ