لاڤرۆف: ناتۆ و یەکێتی ئوروپا بەکردەوە کەوتوونەتە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i441877-لاڤرۆف_ناتۆ_و_یەکێتی_ئوروپا_بەکردەوە_کەوتوونەتە_شەڕ_لەگەڵ_ڕووسیا
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ناتۆ و یەکێتی ئوروپا بە داکۆکیی لە ئۆکرانیا بەکردەوە کەوتوونەتە شەڕێکی ڕاستەقینە لەگەڵ ڕووسیا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2025 14:00 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: ناتۆ و یەکێتی ئوروپا بەکردەوە کەوتوونەتە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ناتۆ و یەکێتی ئوروپا بە داکۆکیی لە ئۆکرانیا بەکردەوە کەوتوونەتە شەڕێکی ڕاستەقینە لەگەڵ ڕووسیا.

"سێرگئی لاڤرۆف" لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی گرووپی بیست، ڕۆژاوای تۆمەتبار کرد بەوەی نەک هەر هاندەری شەڕە، بەڵکوو ئێستا ڕاستەوخۆش تێیدا بەشدارە؛ هەڵوێستێک کە دەمێکە کرێملین باسی دەکا.

لاڤرۆف وتیشی: بەرەوڕووبوونەوەی هەنووکە تەنێ لەنێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا نیە، بەڵکوو شەڕێکە لەدژ "رۆژاوا بەگشتی" کە لە "داکۆکیی ناڕاستەوخۆ" واوەتر چووەو گەیشتووەتە "هاوبەشیی چالاکانە".

لاڤرۆف هەروەها ئاماژەی  کرد بە  قسەکانی "دیمیتری پێسکۆف"ی وتەبێژی کرێملین کە سەرەتای مانگی سیپتەمبەر جەختی کردبوو لەسەر ئەوەی کە "ناتۆ لەبەر یارمەتیی لۆجستی بە ئۆکرانیا بەکردەوە کەوتووەتە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا".