چوونەدەری نوێنەرانی وڵاتان لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە ئامادەبوونی نەتانیاهو
ئهیلوول 26, 2025 17:10 Asia/Tehran
نوێنەرانی وڵاتانی جیهان هاوکات لەگەڵ دەسپێکرانی وتاردانی نەتانیاهو، دانیشتنی نەتەوە یەکگرتووەکانیان جێهێشت.
"بنیامین نەتانیاهو" ئەمڕۆ لەکاتێکدا لەنێو کۆڕی بەرپرسان و دیپلۆماتە دەرەوەییەکان لە نیۆیۆرک وتاری دا کە چەندین مانگە لەبەر ئەو تاوانە جەنگییانەی لە غەززەدا ئەنجامی دەدا، لەلایەن دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانییەوە داوا کراوەو پێوشوێن دەگیردرێ. زۆرێ لە سەرۆکان، بەرپرسان و شاندە دیپلۆماتیکییەکانی ئامادە لە کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە وتاردانی "بنیامین نەتانیاهو"ی سەرۆک وەزیرانی داواکراوی رژێمی زایۆنی و جەنایەتە جەنگییەکانی ئەو رژێمە لە غەززە، هۆڵی ئەو کۆگەیان جێهێشت. ئەو ناڕەزایەتیی دەربڕینە، هەڵگری پەیامی ئاشکرای نەفرەت و بێزاریی جیهانی لەحاند سیاسەتەکانی تەلەڤیڤ بە کۆمەڵگای جیهانی بوو.