تشرینی یه‌که‌م 06, 2025 19:41 Asia/Tehran
  • لەکارکشانەوەی سەرۆک وەزیرانی تازەی فەڕانسە پاش٢٧رۆژ

سەرۆک وەزیرانی تازەی فەڕانسەش پاش کەمتر لە یەک مانگ لە پۆستەکەی وازی هێناو دەستی لە کارکێشایەوە.

"سباستیەن لۆکۆرنۆ" سەرۆک وەزیرانی تازەی فەڕانسە پاش کەمتر لە یەک مانگ لەو پۆستە، ئەمڕۆ لە پۆستەکەی کشایەوەو ئێمانۆئێل مەکرۆنیش داواکارییەکەی پەسەند کردووە. دەست لەکارکێشانەوەی لۆکۆرنۆ تەنیا چەند کاتژمێر پاش پێکهاتنی کابینەکەی ڕووی داو ئەوە لەکاتێکدا بوو کە خەنیمە سیاسییەکانی هەڕەشەیان کردبوو کە دەوڵەتەکەی دەڕووخێنن. داڕشتی کابینەکەی، تووڕەیی هاوپەیمانان و نەیارانی سیاسیی بەدواوە بوو و هەندێ لایەن داڕشتی ئەو کابینەیان زیاتر لە ڕادەی پێویست بە لایەنگری ڕاستەکان و هەندێک لایەنی دیکەش، ئەویان بەڕادەی پێویست بە لایەنگری راست نەزانی.

سەرپەیڤ