جێگیرکرانی هێزی سەربازیی ڤەنزۆئێلا بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئەمریکا
تشرینی یهکهم 24, 2025 16:12 Asia/Tehran
وەزیری بەرەڤانیی ڤەنزۆئێلا پاش تەشەنای جم و جۆڵی سەربازیی ئەمریکا، وتی کە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بۆ وەڵامدانەوە بە جم و جۆڵگەلی سەربازیی ئەمریکا، ئامادەن.
"ڤلادیمیر پاردینۆ لۆپێز" وتی: هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بەتەواوەتی لەهێڵی کەنارئاویی ئەو وڵاتەدا جێگیربوون هەتا بتوانن بەهاواهەنگی و ئامادەیی زیاتر بەرەوڕووی گردبوونەوەی سەربازیی و لەشکریی هێزی دەریایی ئەمریکا ببنەوە لە دەریای کارائیبدا.
وەزیری بەرگریی ڤەنزۆئێلا وتیشی: هەڵمەت و ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی سەربازیی سوپای ڤەنزۆئێلا "پشکنینی ڕێگا ویشکانییەکان، چاودێریی ئاسمانی، هەڵمەتی دۆزینەوەو رادیۆیی، تاووتوێکردن لەڕێی درۆنەکان، و مەشقگەلی ئاویی-خاکی" لە ناوچە کەنارئاوییەکان لەخۆ دەگرێ.