مەشقی هێزە سەربازیەکانی ڤێنزۆئیلا لە قەراخەکانی کارائیب
لە دڕێژەی ئاڵوزیەکانی نێوان واشنتۆن وکاراکاس وەزیری بەرەڤانی ڤێنزۆئیلا لە مەشقی سەربازی بۆ پاڕێزرانی لیوارەکانی وڵاتەکەی لە دژی هەڵمەتی نهێنی شیمانەیی ،هاوکات لەگەڵ پەرەی ئاماده بوونی ئەمریکا لە ناوچەی کارائیب هەواڵی دا/.
مەشقی سەربازی ڤێنزۆئیلا یەک ڕۆژ دوای ئەوە ئەنجام ئەگرێت کە پێنتاگۆن فەرمانی سەقامگیرکرانی پاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری " جراڵد فورد" بۆئەم ناوچەیەی دەرکرد.
کردەوەیەک کە وادیارە هەنگاوێک بێت لە مەڕ تەشەنای زەخت وگوشارە سەربازیەکان بۆ سەر ڤێنزۆئیلا . ئەم پاپۆڕە ، کە نازناوی گەورەترین پاپۆڕی جەنگی جیهان هەڵدەگرێت ، توانایی هەڵگرتنی نزیک بە ٩٠ فڕٶکە وزیاتر لە پێنج هەزار هێزی سەربازی ، لەوان فڕۆکەی پیشکەوتەی ئیف - ٣٥ وهاوڕییەتی ژێر دەریاییەکی ناڤۆکی کە پیشتر لە ئاوەکانی دەوروبەری سەقامگیر بوونە ، هەیە. دوابەدوای ئەم کردەوەیەی ئەمریکا ، ڤیلادێمیر پادرینو ، وەزیری بەرگری ڤێنزۆئیلا وتوویەتی کە ئێمە مەشقێکی سەربازیمان دەستپێکردووە هەتا نە تەنیا لە خۆمان لە بەرامبەر هەڕەشە سەربازیەکان لە پیوانەیەکی گەورەتر ، بەڵکو لە بەرامبەر قاچاخی مادەی هۆشبەر ، هەڕەشە تیرۆریستیەکان وهەڵمەتی نهێنی کە مەبەستیان بێ سەقامکردنی ناوخۆیی وڵاتە، بپارێزین.
هێزە ئەمریکیەکان لە ماوەی حەوتەکانی ڕابردوو چەند پەلاماری ئاسمانیان لە دژی بەلەم گەلێک لەناو ئاوەکانی ڤێنزۆئیلا ئەنجام دا. پێنتاگۆن ئیدعای کردووە ئەم بەلەمانە لە هەڵمەتی قاچاخی مادە هۆشبەرەکان دەوریان بووە ، ئەم پەلامارانە کە زیاتر لە ٣٨ کوژراوی لێکەوتووەتەوە، لەگەڵ کاردانەوەی توندی حکومەتی ڤێنزۆئیلا ڕووبەڕووبووەتەوە. نیکۆلاس مادۆروو سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ئەمریکای بە هەوڵ بۆ دەستپێکرانی شەڕی نوێ تاوانبار کردووە وفەرمانی ئامادەباشی تۆکمە وتەواوی پەسەن کردووە بۆ هێزەکانی بەرگری ئاسمانی ئەم وڵاتە .