وشداری دانی یۆنیسێف لە حاند لەناوچوونی جیلێکی تۆکمە و تەواو لە غەززە
یۆنیسێف وشداری دا بەهۆی شوێنهاتەکانی شەڕی ماڵوێرانکەری ڕژێمی زایۆنی و کاولکاری دامەزراوە ژێرخانەیی و ڕاهێنانەکانی کەرتی غەززە، جیلێکی تۆکمە و تەواو لە منداڵان ، تازەلاوان وگەنجانی فەلەستینی لە بەرمەترسیی لە ناوچوون دان .
" ئیدوارد بگبدر" بەڕێوەبەری ناوچەیی یۆنیسیف سەبارەت بە مەترسیی لە دەس دانی تۆکمەوتەواوی جیلێک لە کەرتی غەززە وشداری دا، چۆنکە منداڵان لە دوو ساڵ لەمەوپیش هەتائێستاکە لەژێر گەمارۆ ، کاولکاری بەربڵاو وڕۆخانی تۆکمە وتەواوی سیستمی ڕاهێنان دان .
بەڕێوەبەری ناوچەیی یۆنیسێڤ وتی: ئەمە سێهەمین ساڵی خوێنەنە کە منداڵام وتازەلاوان لە کەرتی غەززە ناچنە قۆتابخانە. چۆنکە سەتی ٨٥ی قۆتابخانەکان کاول کراون/.
ڕژێمی زایۆنی هەروا درێژەئەدات بە کۆسپ وتەگەرەنانەوە لە جێبەجێکرانی ناوەڕۆکی قۆناخی یەکەمی ئاگر بڕ وبنپێکردنی پێشیلکاری دووبارە ی لەگەڵ جینۆساید کردنی فەلەستینیەکان وڕۆخاندنی غەززە .
"خەلیل حەیە" لە ڕێبەرانی پلە بەرژی بزوتنەوەی حەماسیش بە پیداگری لەسەر شکستی ڕژێمی زایۆنی لە بەدی هاتنی مەبەست وئامانجە جەنگیەکان ، وتی کە هێزەکانی خۆڕاگری پێبەندن بە وادەو بەڵێنەکانی خۆ وئیزن نادات زایۆنیەکان بیانویەک بۆ دەستپێکرانی هەمدیسانی شەر لە ناوچەی غەززە بدۆزنەوە. " خەلیل حەیە وتوویەتی لە ٧٢ کاتژمێری سەرەتایی دوای ڕاگیرکرانی تێکەڵچوونەکان ، ٢٠ گیراوی زایۆنی وهەروەها ١٧ تەرم لە کۆی٢٨ تەرمی یەخسیرانیان ڕادەس کراون . ئەم ڕێبەرەی حەماس هەروەها وتی کە ئیدارەی کاروباری بەڕیوەبەرایەتی وئاسایشتی غەززە ئەسپێردرێت بە لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی ولەگەڵ هیچکام لە کەسایەتێە نیشتمانیە دانیشتووەکانی غەززە بۆ ئیدارە کردنی ئەم ناوچە ناڕەزایەتیمان نیە.
"خەلیل حەیە " وتی کە لەگەڵ بزوتنەوەی فەتح ڕێککەوتووین کە هێزەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چاودێری کردن بەسەر ئاگربڕ وجیا کردنەوەی لایەنەکان کردەوە نیشان بدات. لەگەڵ گروپەکانی تریش ڕێککەوتین کە فەرمانبەریەتی هێزەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئاوەدانکردنەوەی غەززە بێت.