تشرینی یه‌که‌م 25, 2025 19:45 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلاماری ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر لێواری ڕۆژئاوا

 سەرچاوە خۆجێیەکان باسیان لە پەلاماری هێزە تایبەتەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی کرد بۆ سەر شاری جێنین لە باکووری لێواری ڕۆژئاوا؛ پەلامارێک کە ڕووبەڕووی خۆڕاگری گوردانی جێنین سەر بە سەرایا قودس باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی بووەوە.

گوردانی جێنین سەر بە سەرایا قودس ڕایگەیاند کە خەباتکارانی  گروپەکە لە  ناوچەی “جەبەع”  لە نزیکی  جێنین لەگەڵ هێزەکانی سوپای  زایۆنی کە هێرشیان کردبووە سەر شارەکە تێکهەڵچوون  و چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی  ڕژێمی زایونیان  بە بەکارهێنانی بۆمبی دروستکراو کردە ئامانج. بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، شارەکانی جێنین، نابلوس، تولکەرم و ڕامەڵڵا شایەتی دەستدرێژیی سوپای  زایونی  و  شارۆچکە نشینانی زایونی بوون. ئەم کارە  هاندەرانەی  زایۆنیستەکان   لە سای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەقامگیرکردنی ئاگربەست لە غەززە بەڕێوەدەچن. ئەمەش نیگەرانییەکانی سەبارەت بە تەشەناسەندنی ململانێکان زیاتر کردووە.

سەرپەیڤ