تشرینی یه‌که‌م 30, 2025 19:15 Asia/Tehran
  • نوێنەری پەرلەمانی فەڕەنسا: نەتانیاهۆ تیرۆریستە

توماس پۆرتس، نوێنەری پەرلەمانی فەڕەنسا، لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە فەلەستینییەکان، قسەی توند و بێوێنەی بەکارهێنا و نەتانیاهۆی بە تیرۆریست ناوبرد.

ئەم یاسادانەرە فەڕەنسییە جەختی کردەوە ؛ نەتانیاهۆ تیرۆریست ڕایگەیاندووە کە بە نیازە کەرتی غەززە وێران بکات و هەڕەشەی مردن لە هەزاران فەلەستینی دەکات بۆ ئەوەی جینۆسایدەکەی بەردەوام بێت، لە کاتێکدا کە جیهان ئەو قسانە بە هەند ناگرێ، بەڵام ئێمە هەرگیز لەو کوشتارەدا نابینە هاودەست و هاوبەش.

توماس پۆرتس ڕەخنەی لە بێدەنگی کۆمەڵگەی جیهانی بەرامبەر بەم جەنایەتانەی نەتانیاهۆ گرت و وتی: «ئەو لایەنانەی کە ئاگربەس دەستەبەر دەکەن دەبێت وشیار بن، لەبەر ئەوەی کە نەتانیاهۆ لە دووی پیلانگێڕییەکی دیکەیە بۆ ئەوەی بتوانێت جەنایەتەکانی درێژە پێ بدات.»

سەرپەیڤ