چین هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئه‌مریکا ده‌کات
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی چین ڕێوشوێنی به‌رپه‌رچدانه‌وه ده‌گرنه‌به‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا چه‌ک بۆ تایوان بنێرێت، له‌نێویاندا پارچه‌ی یه‌ده‌گی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی F-16ی ئه‌مریکی.
لین جیان رایگه‌یاند، فرۆشتنی چه‌کی ئه‌مریکا به دورگه‌ی تایوانی چین، پێشێلکردنی جددی بنه‌مای "یه‌ک چین"ه، بۆئه‌مه‌ش هه‌مو ڕێوشوێنێکی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر و به‌رگری له سه‌روه‌ری نیشتمانی و ئاسایش و یه‌کپارچه‌یی خاکه‌که‌یان ده‌که‌ن.جه‌ختیشیکرده‌وه که ناردنی چه‌ک له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه بۆ تایوان "به شێوه‌یه‌کی جددی پێشێلکردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه و ئاماژه‌ی زۆر هه‌ڵه ده‌نێرێت بۆ هێزه جوداخوازه‌کان که بانگه‌شه بۆ سه‌ربه‌خۆیی تایوان ده‌که‌ن".
له لێدوانه‌که‌یدا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، په‌کین ناڕه‌زایی توندی خۆی له‌وه ده‌ربڕیوه، چونکه پرسی تایوان ده‌ستده‌خاته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه سه‌ره‌کییه‌کانی چین و بۆیه پێویسته به هێڵی سور هه‌ژمار بکرێت که نابێت له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردو وڵات‌دا ببڕدرێت.