هەستانی لافاو، ژیانی خەڵکی لە ئینگلیز تێکدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i442823-هەستانی_لافاو_ژیانی_خەڵکی_لە_ئینگلیز_تێکدا
باهۆز و بارینی بە خوڕ لە بەشگەلێک لە ئینگلیز ژیانی خەڵکی تێکدا .
(last modified 2025-11-15T12:05:07+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2025 13:52 Asia/Tehran
  • هەستانی لافاو، ژیانی خەڵکی لە ئینگلیز تێکدا

باهۆز و بارینی بە خوڕ لە بەشگەلێک لە ئینگلیز ژیانی خەڵکی تێکدا .

هەستانی لافاو لە ناوچەی ڤێڵز بووەتە هۆی ڕاگەیێندرانی باری نائاسایی لەو  ناوچەیەدا و لە بەشێک لە ناوچەکانی ڤێڵز شەوی ڕابردوو چۆڵکردنی دانیششتوان و گواستنەوەی خەڵکی زیان دیتوو بۆ ناوچە ئەمنەکان دەس پێی بووە و هەوڵەکانیش بۆ فریاگوزاری بە دانیشتوانی ناوچەکە بەردەوامە. کاربەدەستانی ڤێڵز تا ئێستا چوارجار وشداریی لافاوی توندیان داوە و ڕایانگەیاندووە کە بارانبارینی بەلێزمە، ئەگەری خراپتربوونی بارودۆخەکە زیاتر دەکات. لە هەمان کاتدا بارانبارینی بەخوڕ هاتووچۆی لە  بەشگەلێک لە  ئاسنەڕێی  ئینگلیزی  پەکخستووە و دابەزینی توندی پلەکانی گەرماش لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکەدا پێشبینی کراوە .