تشرینی دووه‌م 19, 2025 18:04 Asia/Tehran
  • دەستدرێژیی و ئازاردانی ژنان لە نێو سوپای ئینگلیزدا

سێ دووی ژنان و کچان لەسوپای ئینگلیزدا، دەسدرێژییان کراوەتەسەر و رەفتاری جینسیی ئازاردەر دژ بەوان کراوە.

ئەنجامەکانی راپرسیی لە ٩٤هەزار کەس لە ئەندامانی سوپای ئینگلیز لەقاوی دا؛ سەتا ٦٧ی سەربازانی ژن لە سوپای ئەو وڵاتە لە یەک ساڵی ڕابردوودا، بوونەتە قوربانیی دەستدرێژیی و ئازاری جینسیی هاوڕێیان و فەرماندەکانیان. جیسلی تەمەن ١٩ ساڵان یەک لەو کچانەی ئەندامی سوپای پاشایەتیی ئینگلیز بوو کە دەرکەوت، چەندین جار لەلایەن فەرماندەکەیەوە دەسدرێژیی جینسی کراوەتەسەر و بۆ ڕزگاربوون لەو کەشە ئازاردەرە لە حەوشی سەربازگەی "لارک هیل" خۆی کوشت و کۆتایی بە ژیانی هێنا. قەیرانی ئەخلاقی لە سوپای ئینگلیز و گوشاری بیروڕای گشتیی، پەرلەمانی ئینگلیزی ناچارکرد کاردانەوە نیشان بداو لەئەنجامدا فەرماندەرانی سوپای ئینگلیز بانگ کرانە کۆمیتەی بەرگریی پەرلەمان. "بنیامین جانکی" فەرماندەی پێشووی هێزی دەریایی پاشایەتیی ئینگلیز لەو کۆمیتەدا وتی: ئێمە نووسینگەیەکی تایبەتمان بۆ ڕاگەیشتن بە سکاڵای سەربازانی ژن دامەزراند هەتا ڕاپۆرتی هاوپێوەند بە ڕەفتارە نەشیاوەکان پێوشوێن بگیردرێ. ناوبراو وتیشی: ژمارێکی زۆر سکاڵا گەیشتووەتە ئەو ئۆفیسەو ئەنجامی ڕاگەیشتنەکان ئەوە بوو کە ژمارێکی زۆر لە ئەفسەرانی سەرپێچی کارمان لەسەرکار لابرد. شیاوی ئاماژەیە کە ژەنەڕال بینیامین جانکی چەندمانگ پاش ئەو دانیشتنەو دوای ئاشکرابوونی ریسواییە ئەخلاقییەکەی، دەرکەوت کە لەگەڵ ئەفسەرێکی لاوی ژنی ژێرفەرمانی، پەیوەندیی نائەخلاقیی هەیەو سەرەنجام لەسەر دەسەڵات لابرا. بەپێی ڕاپۆرە بڵاوکراوەکان، سەتا ١٢ی ئەندامانی سوپای ١٤٠هەزار کەسیی ئینگلیز، لەژنان پێک دێ، بەڵام پێنج یەکی ئەوان وتوویانە، بوونە قوربانی حەزی جینسیی ئەفسەران و فەرماندەکانیان، بارودۆخێک کە خولیای ئەندامەتیی ژنان لەسوپای ئینگلیزی بەڕادەیەکی بەرچاو کەم کردووە.

سەرپەیڤ