وشداری کۆریای باکوور بە ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443063-وشداری_کۆریای_باکوور_بە_ئەمریکا
 کۆریای باکوور وشداری داوە کە جموجۆڵی بێباکانەی هێزی سەربازیی ئەمریکا مەترسییەکی جددییە لەسەر سەقامگیری نیمچەدوورگەی کۆریا و ناوچەی دەوروبەری.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2025 14:42 Asia/Tehran
  • وشداری کۆریای باکوور بە ئەمریکا

 کۆریای باکوور وشداری داوە کە جموجۆڵی بێباکانەی هێزی سەربازیی ئەمریکا مەترسییەکی جددییە لەسەر سەقامگیری نیمچەدوورگەی کۆریا و ناوچەی دەوروبەری.

لە بەیاننامەی حکومەتی کۆریای باکووردا، چالاکییە سەربازییەکانی ئەمریکا بە "بشێوی سەربازی" وەسف کراوە، کە بە ڕوونی ئەوە دەردەخات کە کێ "سەرچاوەی ناسەقامگیری لە ناوچەکە و دەستپێکەری گۆڕینی دۆخی ئێستایە".  لە بەیاننامەکەی (KCNA)دا هاتووە: "لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەمریکا لە هێزنواندنی کە ئەوەش مەترسییەکە لە سەر وڵاتانی ناوچەکە، ئاسایی کە ئێمەیش ئەوە بە مافی ڕەوای خۆمان بزانین کە بە شێوەیەکی کاریگەرتر هەوڵ بدەین بۆ پاراستنی سەروەری و بەرژەوەندیی نیشتمانی و ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.