ترەمپ بەردەوامە لە سووکایەتی بە ژنانی پەیامنێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443102-ترەمپ_بەردەوامە_لە_سووکایەتی_بە_ژنانی_پەیامنێر
دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سووکایەتی کرد بە ژنە ڕۆژنامەنووسێک و بە "گەمژە" ناوی برد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2025 16:09 Asia/Tehran
  • ترەمپ بەردەوامە لە سووکایەتی بە ژنانی پەیامنێر

دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سووکایەتی کرد بە ژنە ڕۆژنامەنووسێک و بە "گەمژە" ناوی برد.

سووکایەتیکردنی ترەمپ بەو ژنە ڕۆژنامەنووسە دوای ئەوەی بوو کە ئەو پرسیارەی لە ترەمپ کرد کە بۆچی ئیدارەی جۆ بایدنی تۆمەتبار کردووە سەبارەت بە دۆسییەی هاتنی کەسی گومانلێکراو بە تەقەکەی واشنتۆن. ئەمە دووەمین سووکایەتیکردنی ترەمپە بە ژنانی ڕۆژنامەنووس لە ماوەی هەفتەیەکدا؛ هەفتەی ڕابردوویش لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کەیسی جێفری ئیپستەین، بە ژنێکی ڕۆژنامەنووسی وت: "بێدەنگ بە،  بەرازە بچکۆل". کردەوە و ئاکاری دژ بە ژن و پڕسووکایەتی بەرامبەر بە پەیامنێران و میدیاکارانی ژن سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ بێڕیزیکردنی تەواوی ترەمپ بە ئازادی میدیا و ژنان.