ژوماری گیانلەدەسداوانی لافاو لە ڕۆژهەڵاتی دوور, هەزار کەسی تێپەڕاند
کانونی یهکهم 01, 2025 14:37 Asia/Tehran
ژوماری گیانلەدەسداوانی لافاو لە ئەندونزیا سریلانکا و تایلەند لە هەزار کەس تێپەڕی.
ژمارەی گیانلەدەسداوانی لافاو و جمینی زەوی لە بەشگەلێکی بەرفراوانی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا هەزار کەسی تێپەڕاندووە و حکومەتەکانی ئەندونزیا و سریلانکا بە بەکار گرتنی هێزی سەربازیی هەوڵ ئەدەن یارمەتی ناوچە زیان وێکەوتووەکان بدەن. بارانبارینی بەخوڕ لە بەشگەلێک لە ئەندونزیا ، سریلانکا، باشووری تایلەند و باکووری مالیزیا بووە هۆی دروستبوونی لافاو و پچڕانی ڕێگاوبانەکان و بەرەوڕووی کێشە بوونی بەسەدان گوند. هەروەها لە تایلەندیش لانیکەم ١٧٦ کەس گیانیان لە لافاوەکانی ئەم دواییەدا لەدەستداوە و لە مالیزیاش بەهۆی بارانبارینی بە خۆڕ دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.