شەپۆلی نوێی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بەلەمەکان لە دەریای کارائیب
کانونی یهکهم 16, 2025 17:07 Asia/Tehran
ئەرکانی فەرماندەرێتیی باشووری سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا هێرشیان کردووەتە سەر سێ بەلەم و هەشت کەسیان کوشتووە.
فەرماندەیی باشووری سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم بەلەمانە بە ڕێگایەکی ناسراوی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆقیانووسی ئارام ڕۆیشتوون و دەستیان هەبووە لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەر. ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتۆن و کاراکاس بە هۆی جێگیرکرانی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی کارائیب یەکجار زیاتر بووە. نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا ڕایگەیاندووە، ئبانگەشەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە "جەنگی دژ بە ماددەی هۆشبەر"، ئەم وڵاتەی ئەمریکای باشووری بەرەوڕووی گەورەترین هەڕەشە لەم کیشوەرەدا کردووە لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا.