کانونی یه‌که‌م 23, 2025 14:16 Asia/Tehran
  • هێرشی درۆنی کرایە سەر بازاڕێکی دارفۆری سودان

بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر بازاڕێکی قەرەباڵغ لە ئەیالەتی دارفۆری باکوور لە وڵاتی سودان، لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە شەڕ و پێکدادانەکان لە ناوچەکانی دیکەی ئەم وڵاتە تەواو تەشەنەی سەندووە و بووەتە هۆی بردنەدەری فەرمانبەرانی فریاگوزاری لە شارۆچکەی گەمارۆدراو و برسیی کادوگلی لە باشووری سودان. شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا بووەتە هۆی کوژرانی دەیان هەزار کەس، ئاوارەبوونی نزیکەی ١٢ ملیۆن کەس و درووستبوونی گەورەترین قەیرانی ئاوارەبوون و برسێتی لە جیهاندا.

سەرپەیڤ