گوترش خوازیاری هەڵوەشانەوەی خێرای بڕیارنامەکانی پەرلەمانی زایۆنیستی دژی ئانڕوا بوو
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بڕیارنامەکانی کنێست (پەرلەمانی ڕژێمی زایونی) سەبارەت بە ئانڕوا بە ئامانجی ڕێگریکردنە لە چالاکییەکانی ئاژانسەکە و ناتوانای لەجێبەجێکردنی ئەرکەکانیە و پێویستە دەستبەجێ هەڵبوەشێنرێنەوە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو هەموارکردنانەی کە لەلایەن کنێستەوە پەسەندکراون بۆ یاسای ڕاگرتنی چالاکییەکانی دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ئانڕوا کە لە ٢٩ی دیسامبری ٢٠١٥ دەرچووە، ئیدانە و نایاسایین. لە بەیاننامەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە هەموارکردنەکان بە پێچەوانەی فەرمانبەرایەتی ئانڕوا و چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و پێویستە دەستبەجێ هەڵبوەشێنرێنەوە. لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئانڕوا بەشێکی دانەبڕاوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان.