بۆرێل: ئەمریکا ئیتر هاوپەیمانی سەرەکیی ئەوروپا نییە
کانونی دوھەم 06, 2026 19:38 Asia/Tehran
ڕێکخەری پێشووی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا پێیداگرت لەسەر ئەوەی کە ئەوروپییەکان دەبێ بۆ دابین کردنی ئاسایشییان، پشت بە خۆیان ببەستن نە ئەمریکا.
جۆزێپ بۆرێل وتی: "ئێمە خەریکین بە لاپەڕەیەکی تری واقیعدا تێدەپەڕین کە تادێت زیاتر بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە دەبێت بە ئامرازەکانی خۆمان گەرەنتیی بەرگری لە خۆمان بکەین. بێتوو هێزی دەریایی لە گرینلەند جێگیر بکرێن، چمان لە دەست دێ؟ ئایا هەروا بە هاسانی دەڵێین کە دەبێت ڕێز لە یەکپارچەیی خاک بگیرێت؟"بۆرێل بە ڕەخنەی لە یەکێتی ئەوروپا لەبەر ئەوەی کاردانەوەی جدیی نییە، وتیشی: هەندێک دڵخۆشن بەوەی کە ترەمپ ڕۆڵی پۆلیسی جیهانی دەگێڕێ، چونکە دژ بەو وڵاتانەی دەجوڵێتەوە کە ئەوان حەزیان لێ نییە.