خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە ئەمریکا دوای کوژرانی شاروومەندێک
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443896-خۆپیشاندانی_سەرتاسەری_لە_ئەمریکا_دوای_کوژرانی_شاروومەندێک
هەزاران کەس لە سەرانسەری ئەمریکا، لە فیلادلفیاوە هەتا لۆسانجلێس، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە کردەوەی دڕندانەی ئەفسەرێکی کۆچبەری و گومرگی ئەم وڵاتە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 11, 2026 14:10 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە ئەمریکا دوای کوژرانی شاروومەندێک

هەزاران کەس لە سەرانسەری ئەمریکا، لە فیلادلفیاوە هەتا لۆسانجلێس، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە کردەوەی دڕندانەی ئەفسەرێکی کۆچبەری و گومرگی ئەم وڵاتە.

ناڕەزایەتییەکان لە سەرانسەری ئەمریکا دوابەدوای کوژرانی شاروومەندێکی ئەمریکایی تەمەن ٣٧ ساڵ بە دەستی ئەفسەرانی کۆچبەری و گومرکی ئەم وڵاتەوە دەستپێبووە. ژنێکی ئەمریکایی ڕۆژی چوارشەممە لە شاری مینیاپۆلیس لەلایەن ئەفسەرێکی کۆچبەری و گومرگەوە تەقەی لێکرا و ئەمەش کاردانەوەی پڕپارادۆکس و دژبەیەکی کاربەدەستانی خۆجیی و فیدراڵی لێکەوتەوە.